بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی گەلی کوردستان لە هەواڵێکدا لە ناردنی یارمەتی پزیشکی حزبی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێران و بەتایبەتی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان، بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا هەواڵی دا.
وەجبەی یارمەتی پزیشکی یەکیەتی، لە ڕێگای سنووری باشماخ و بە ئامادە بوونی چەند بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی، ئاراستەی بەرپرسانی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان کرا و بڕیارە لە ڕێگای ئەو دوو پارێزگاوە، یارمەتی بنێردرێت بۆ چەند پارێزگای تریش.
بە پێی ئەو هەواڵە، بەرپرسانی یەکێتی ڕایانگەیاند کە ئەو یارمەتیگەلە لە درێژەی هاوکاری دوو لایەنەی ئێران و یەکیەتییە و ئەو پارتە ڕاشیگەیاند کە ئاسایش و سەقزمگیری سنوورەکان پێوەندی بە هاوکاری نێوان دوو لایەنەکەوە هەیە و لە ئەو چوارچێوەدا بە ئامانجی یارمەتی بە ئاسایشی تەندروستی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتی دراوسێ، لە ئاستی توانی خۆماندا، یارمەتی پزیشکیی بۆ ئێران ناردووە.
.............
340